له به دواداچونێكی کوردستان تی ڤی و به‌پێی زانیاریيه‌کان، سووتاندنی ده‌غل و دانی جوتیارانی کوردی گونده كاكه‌ییه‌كانی عه‌لی سه‌ر و گوندی تۆبزاوه و گوندی عه‌نانه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی داقوق، له رێگای بۆردومانكردنی چه‌ند گوللـه هاوه‌نێكه‌وه بووه.
هاوكات به‌هۆی بۆردومانی ئه‌و گوللـه هاوه‌نانه، دوو جوتیاری کورد له گوندی توپزاوه بریندار بوون.
له لایه‌كی دیکه، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی سه‌ر به تیرۆرستانی داعش له کێلگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس له چیای حه‌مرینى سه‌ر به پاریزگای سەلاحه‌دین هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی نه‌وت و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
دوای ئه‌و هێرشه‌و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری، پۆلیسێک به‌ناوی ئه‌شره‌ف حه‌مید مهاوش فه‌رحان عوبێدی كوژرا و هاوكات دوو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.