بۆ جارێکی دیکە بەشێک لە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای وەرگرتنی قازانجی چوار ساڵی پشکەکانیان ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە23ی ئایاری 2019 خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لەبەردەم دەرگای سەرەكی چاڤیلاند خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدا.
نوێنەری خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2011دا بڕی 22 ملیۆن دۆلاریان خستووەتە پرۆژەكەوە و تەنها سودی دوو ساڵی پشكەكانیان وەرگرتووە لە ئیدارەی چاڤی لاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە لیژنەیەک لەسەر ئەو پرسە دروستب کات و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەن.
ئەو نوێنەرەی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند گوتیشی، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن کە گرفتەکانیان لە رێگەی یاساوە بۆ چارەسەر بکەن.
یەكێك لەخاوەن پشكەكان راگەیاند: دوای خۆپیشاندانەكەمان، پارێزەرەكەمان لەئاسایشی سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات.
یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كان و به‌شداربووى خۆپیشاندانه‌كه گوتی: له‌لایه‌ن خاوه‌نى پڕۆژه‌ى چاڤى لانده‌وه فێڵ له خاوه‌ن پشكه‌كان كراوه و ئامانج له خۆپیشاندانه‌كه‌شمان گه‌یاندنى ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیمانه به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى یاسایى بۆ وه‌رگرتنى مافه‌كانمان بگیرێته به‌ر.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.