له كەركووك دژی ستەمی عەرەبە هاوردەكان و سوتانی گەنمی جوتیارانی كورد خۆپیشاندان ڕێكدەخرێت.
چەند رۆژێک لەمەوپێش لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگر له گه‌نم و جۆی جوتیاران له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌رده‌درێت و سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌سوتێندرێت.
بەمەبەستی دانانی ڕێگاچارەیەك بۆ ڕێگریكردن لە هەوڵی تەعریب و سوتاندنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی كورد لە سنوری پارێزگای كەركووك، ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبە كوردیەكانی ئەو شارە كۆبوونەوە.
لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند: پێویستە هەرچی زوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو پرسەوە بێتە دەنگ و حكومەتی عێراقیش سنورێك بۆ ئەو پێشێلكارییانە دابنێت، بە پێچەوانەوە وەك حزبە كوردستانیەكان پەنا دەبەنە بەر خۆپیشاندانی جەماوەری، دا‌واشیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بەدواداچوون بۆ ئەو كێشە و گرفتانە بكەن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داوایان له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه كورده‌كان كرد له به‌غدا پرۆژه یاسهك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن هەرچی زووە پرۆسه‌ی ته‌عریب كردنی كورد رابووه‌ستێت، كه ئه‌و پێشلكارییانه كه له سنووری مادده‌ی 140 روویانداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌دا به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئاشته‌وایی له نێوان پێكهاته‌كان له‌م ناوچانه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ، دۆخی كەركووك ڕۆژانە بەرەو خراپی دەچێت و لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوی ئەو شارەش ڕۆژانە بڕیاری بۆ تێكدانی خانووی كوردەكان و هێنانی عەرەب بۆ گوندی كوردەكان دەردەچێت ئەوەیش وایكردووە دەنگی ناڕەزایەتی بەرز ببێتەوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.