ن/به‌كركه‌ریم
مالیزییهكان ده‌لێن " به نرخترین گه‌نجینه‌ی ووڵات مرۆڤه، وه باشترین وه‌به‌رهێنانیش په‌روه‌رده كردن و بنیاتنانی مرۆڤه".
شك له‌وه دانییه شكۆی هه‌ر ووڵاتێك له پاراستن و پارێزگاری كردنه له گه‌نجینه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتنیشی له په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و چۆنیه‌تی وهبهرهێنانیهتی له گه‌نجینه‌ی ووڵات.به‌كورتی باسی ئه‌زموونی سێ ووڵات ده‌كه‌ین له په‌روه‌رده و بنیاتنانی مرۆڤـــ.
یه‌كه‌م: دیاره مالیزیا كه له ساڵی (1957)سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت له به‌ریتانیا ووڵاتێكی كشتوكاڵی بوو دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ژار بوون، به‌ڵام له ساڵی (1981) كه (مهاتیرمحهممهد) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست تا ساڵی (2003) چواره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا بوو توانی ته‌كانێك به مالیزیا بدات، ئه‌وه بوو له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كاری كرد( په‌روه‌رده و فێركردن، پیشه‌سازی، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌وه‌ی له لامان گرنگه له‌و ووتاره په‌روه‌رده و فێركردنه له باخچه‌ی ساوایانه‌وه گرنگی به په‌روه‌رده و فێركردندا بابه‌تی پیشه‌یی و هونه‌ری و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنی كارامه‌ییه‌كانی قوتابی خسته ناو پرۆگرامه‌كان ئه‌ویش به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامه باشه‌كانی ووڵاتی به‌ریتانیا، كه چۆن بتوانرێ قوتابی ووشیار بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها راهێنانی به‌رده‌وام به مامۆستایان، وه (مهاتیرمحهممهد) زۆر سه‌رسام بوو به ئه‌زموونی ژاپۆن له یه‌كێك له قسه‌كانی ده‌لێ " هه‌ركاتێك بمانه‌وێ نوێژ بكه‌ین روو ده‌كه‌ینه مه‌ككه، وه‌هه‌ركاتێك ویستمان ووڵات بنیات بنێین روو ده‌كه‌ینه ژاپۆن"، بێگومان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پیاوه مالیزیا توانی ببێته ووڵاتێكی پیسهشازی ده‌وڵه‌مه‌ند كه نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرنگیدانیان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
دووه‌م: سه‌نگافوره(سه‌نگاپوره): كه ناوی سه‌نگافوره دێت لای من هیچ مانایه‌كی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ناوی (لی كوان ی‌و) نه‌هێنین، چونكه ئه‌وه پیاوه دامه‌زرێنه‌ری ووڵاتی سه‌نگافوره‌ی پێشكه‌وتوو بووه.
بێگومان سه‌نگافوره له ساڵی (1965) سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت كاتێك مالیزیا داوای كرد سه‌نگافوره لێی جیابێته‌وه له به‌ر هه‌ژاری و باری گرانی به سه‌ر ووڵاتی مالیزیا، (لی كوان ی‌و) كه له‌ساڵی (1959تا 1990) سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافوره بووه ده‌لێ له ساڵانی شه‌سته‌كان دوای ده‌ركردنمان له مالیزیا و جیابوونه‌وه‌مان سه‌نگافوره وێران بوو هه‌ژاری و نه‌خۆشی باڵی به‌سه‌ر ووڵاتدا كێشا بوو دزی و رێگری و تاڵان كردن زۆر بوو كڕین و فرۆشتن به پۆسته‌كان ده‌كرا له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، خه‌ڵكه‌كه ته‌واو نا‌ئومێد ببوون هه‌موویان ده‌یانگوت مه‌حاڵه چاكسازی و چاك بوون و دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌نگافوره كۆچیان ده‌كرد بۆ ووڵاتانی تر، به‌ڵام من رووم كرده مامۆستایان وئه‌وانیش دارووخاو داهێزراوبوون پێیانم گوت كرێ باش و مووچه‌ی باشتان ده‌ده‌مێ، ئێوه مر‌ۆڤم بۆ بنیات بنێین منیش دام و ده‌زگای ووڵاتتان بۆ بنیات ده‌نێم، ئه‌وه بوو له په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ستمان پێكرد سه‌ره‌تا له رێگای تیمێكی شاره‌زا له په‌روه‌رده‌وه ده‌ستمان به‌چاكسازی كرد، ژماره‌یه‌كی مامۆستای پسپۆڕمان ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرد بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانی توانا و پسپۆڕییه‌كانیان و شاره‌زایانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌مان هێنا بۆ فێركردن و راهێنان به مامۆستایان، گرنگیمان به بابه‌ت و پرۆگرامی خوێندن دا و بابه‌ته‌كانمان بریتی بوون له بابه‌تی په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیناتنانی مرۆڤــ و باشترین پرۆگرامی جیهانمان پهیڕهوكردو گرنگی زۆرماندا به هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و به‌رده‌وام بووین ...
بێگومان سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنی سه‌نگافوره یه‌كێكه له سیسته‌مه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، چه‌نده‌ها ساڵه سه‌نگافوره له كوالێتی خوێندن و قۆناخه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و بابه‌تی بیركاری و زانسته‌كان له زنجیره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پێش ژاپۆن و كۆریای باشور و مالیزیایه، هه‌ر له ئه‌نجامی گرنگیدانیان بوو به سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن توانرا سه‌نگافوره له ووڵاتێكی كشتوكاڵی هه‌ژار بگوازێته‌وه بۆ ووڵاتێكی پیشه‌سازی ده‌وڵه‌مه‌ند كه ئێستا ده‌وڵه‌مه‌نترین ووڵاتی كیشوه‌ری ئاسیایه، وه یه‌كێكه له ووته هه‌ره دیاره‌كانی (لی كوان ی‌و) كه هه‌رده‌م ده‌یگوت (مرۆڤـ بنیات بنێن پێش هه‌ر شتێكی تر).
سێ یه‌م: ژاپۆن : هه‌موومان ده‌زانین ژاپۆن دوای دۆڕانیان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ووڵاتێكی وێران و دارماوییان بۆ به‌جێ هێلدرا، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ژاپۆنی ده‌ست له ئه‌ژنۆ و ده‌سته وه‌ستان رانه‌وه‌ستان، ده‌ستیان كرد به دانانی پلان و نه‌خشه رێگای هه‌ستانه‌وه له‌و كهوتنهیان، گرنگترین رێگا‌و رێره‌و هه‌ڵیان بژارد و پێیه‌وه پاپه‌ند بوون سه‌ركرده‌كانی ژاپۆنی " په‌نا بردن بوو بۆ په‌روه‌رده" له‌په‌روه‌رده ده‌ستیان پێكرد كه هه‌موو چاودێران كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی نهێنی هه‌ستانه‌وه و تهكاندانی ژاپۆن ئه‌وه بوو له په‌روه‌رده‌وه مرۆڤیان بنیات نا، ئه‌ویش به‌خستنه ناوپرۆگرامهكانی خوێندن بابه‌تێك به‌به‌رده‌وامی بۆ سه‌رجه‌م پۆڵه‌كانی قۆناخی بنه‌ڕه‌تی تا پێش زانكۆ به تیۆری و پراكتیكی ده‌خوێندرێت بابه‌تی (رێگاكانی ره‌وشت و په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی) بوو كه تاكی ژاپۆنی په‌روه‌رده ده‌كات له ناخه‌وه له سه‌ر كۆمه‌لێ چه‌مكی په‌روه‌رده‌یی وه‌كو (دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆخاك و نیشتمان و نه‌رم ونیانی و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی و هاوكاری كردن و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام و رێزگرتن وگوێ رایه‌ڵی و .... تادوایی).
وه هه‌موومان ئێستا ژاپۆن ده‌بینین چه‌ند پێشكه‌وتووه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنی ژاپۆنی یه‌كێكه له سیسته‌مه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانه له جیهان، له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی وه‌زیری فێركردنی ژاپۆنی ده‌لێ نهێنی سه‌ركه‌وتنی ژاپۆن ده‌گه‌رێـته‌وه بۆ گرنگیدانمان به په‌روه‌رده و فێركردن به‌تایبه‌تیش بۆ "په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی" كه وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ووڵاتی لێهاتووه و جێگای فه‌خر و شانازیمانه.
ماوه‌ته‌وه بپرسین ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تا چه‌نده توانیومانه سوود له ئه‌زموونی ئه‌و سێ ووڵاته پێشكه‌وتووه و ووڵاتانی هاوشێوه‌ی پێشكه‌وتوو له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ببینین؟ تاچه‌ند پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌مان له نزیكه‌وه ئاشنای سیسته‌می ئه‌و ووڵاتانه كردووه؟
ئایا هه‌وڵمانداوه له رووی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان تایبه‌ت به بنیاتنانی مرۆڤ بخه‌ینه ناو پرۆگرامه‌كانمان، یان بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كان له ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان بگره زووتریش ده‌ستیان پێكردووه و ده‌یخوێنن؟ یان پرۆگرامه‌كان تا چه‌ند وه‌ڵامده‌ری حه‌ز و خواست و پێویستییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانن؟
بۆیه گرنگه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به دیدگایه‌كی رۆشنی دوورمه‌ودا پاڵپشت به نه‌خشه رێگایه‌كی روون سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان روون بكاته‌وه و دایبڕێژێت و رایبگه‌یه‌نێت كه تاكه ئه‌ركمان په‌روه‌رده كردن و بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی بێت، كه له ووتاره‌كانی ئاینده زیاتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان و بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.