به‌هۆى تێكچوونى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه و كوشتنى چه‌ند هاووڵاتیه‌كى كورد و سووتاندنى ره‌ز و باغ و گه‌نمى جووتیارانى ناوچه‌كه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق لێژنه‌یه‌كى به‌دواداچوونى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خانه‌قین پێك هێنا.
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى راگه‌یاند "به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ دۆخى ئه‌منى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌كه، ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانى كورد له لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى شارى خانه‌قینمان كرد".
راشیگه‌یاند" له سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ قایمقام و لایه‌نه سیاسى و سه‌ربازییه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سوكارى شه‌هیدان كۆبووینه‌وه، لەمبارەوە وه‌كو ئه‌ندامانى لێژنه‌كه راپۆرتێكى تێر و ته‌سه‌لمان ئاماده كردووه و راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان كردووه، بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان راپۆرته‌كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات، به مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر كێشه‌كه به حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنن".
هەروەها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند" له ڕاپۆرته‌كه‌دا داواى قه‌ره‌بووى مادیمان كردووه بۆ جووتیارانى ناوچه‌كه، چونكه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه زیانلێكه‌وتووانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه باس كراوه، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه مه‌حاڵه ره‌وشى ئاسایشى ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت".باس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.