Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 21:09

فەرەنسا نزیکەی 140 کوردی ئێزدی وەک کۆچبەر وەرگرت

خێزانەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ فەرەنسا گوێزراونەتەوە
کوردستان TV
100%

کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، فەرەنسا لە رێگەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، 30 خێزان کە نزیکەی 140 کوردی ئێزدین وەک کۆچبەر وەرگرتووە، خێزانەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە فڕۆکە بۆ تۆڵۆسی فەرەنسا گوێزراونەتەوە.

هاوکات کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەوڵە بەشێکە لە پرۆگرامی یارمەتیی مرۆیی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوە راگەیەندراوە.

ماکرۆن پێشتریش سیاسەتی خۆی بۆ پاڵپشتییکردن لە کوردانی ئێزدی و بە تایبەت ژنان بۆ نادیە مورادی وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2018 دەربڕیبوو. 

وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانە بە گوێرەی رێککەوتنێک بووە کە دوو هەفتە پێشتر لە پاریس لەنێوان رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و حکومەتی فەرەنسا بە ئامادەبوونی نادیە موراد واژۆ کراوە. 

دۆمینیک ماس، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر بە خێزانەکانی راگەیاندووە "لە فەرەنسا بیمەی پاراستن، پەروەردە و هەروەها پاڵپشتیی دەرمانی و کۆمەڵایەتییان پێدەدرێت". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.