لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، 2 ئافره‌ت كه یه‌كێكیان پیشه‌ی مامۆستایه ئاگر له جه‌سته‌یان به‌ربوو یه‌كیكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 ى 5 ى 2019 ، ئافره‌تێك به‌ناوی س . ع . م له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی مامۆستا، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له حه‌مام به ئاگر سوتاوه و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره.
راشیدهگهێنێت ، به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80%یه‌و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه دایكی 3 منداڵه.
ده‌شڵێت ،كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنی كچێك به‌ناوی ب . م . ر، له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه ، دادوه‌ر بڕیاریدا به راگیركردنی هاوسه‌ری (س . ع . م )، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.