دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس مۆڵه‌تی فرۆشتنی ملیارها دۆلار چه‌كی به سعودیه به به‌هانه‌ی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ركرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس مۆڵه‌تی فرۆشتنی ملیارها دۆلار چه‌كی به سعودیه به به‌هانه‌ی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ركرد.
دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا به هۆی یاسایه‌كی تایبه‌تی فیدڕاڵی و به هۆی هه‌بوونی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كه به‌هۆی ئێرانه‌وه دروست بووه، مۆڵه‌تی فرۆشتنی هه‌شت ملیار دۆلار چه‌كی به بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس ده‌ركرد.
هه‌ر له‌و باره‌وه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێران له ناوچه‌كه پێكی هێناوه، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی فرۆشتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی به سعودییه و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌ركردووه.
وتیشی كه حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاردێنێت و فرۆشتنی ئه‌و چه‌كانه هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌هێز ده‌كات و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتر ده‌كات و یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات خۆیان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌هێزتر بكه‌ن.
پێشووتر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی دۆخی یه‌مه‌ن و كووشتنی جه‌مال خاشوقچی فرۆشتنی چه‌كی به سعوودیه و ئیمارات راگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.