وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عوممان ڕایگه‌یاند وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن.
یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا لە لێدوانی‌دا بۆ ڕۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد هەوڵێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە دەدەن و لە ئێستادا پەیوەندیەکی چڕی بۆ ئەنجام دەدەن.
داواشی کرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ عومماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان هۆشداریشی دا کە ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت ڕەنگە زیان بە تەواوی جیهان بکەوێت. هه‌روه‌ها گوتیشی هەردوو لایه‌نی ئه‌مریكا و ئێران هه‌ست بە مەترسی دۆخەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.