جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات: عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنیداوه بڕى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم زیادبكرێت. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داوامانكرد ئه‌و بڕه گەنمەی كه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگیرێت كه‌مه ده‌بێت زیاد بكرێت، ئه‌ویش به‌ڵێنى زیادكردنى بڕه‌كه‌ى داوه.
حه‌داد ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌ت بڕیاریداوه ئه‌مساڵ بڕى سێسه‌د و چل هه‌زار تۆن گه‌نم له جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگرێت، ئه‌و بڕه‌ش كه‌مه ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مى جوتیاران زۆر زیاتر بێت بۆیه ده‌بێـت زیاد بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنى داوه ئه‌و رێژه‌یه به‌رزده‌كاته‌وه واده‌كه‌ین خه‌ڵكێكى زۆر له‌م به‌رزكردنه‌وه و كڕینى گه‌نم سودمه‌ندبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.