ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019 به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى ده‌ركرد:
1- هه‌ر یاریزانێكى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌گه‌ر ناوى له لیستى یاریزانان هه‌بووبێت، به‌ڵام هیچ یاری نه‌كردبێ و ته‌مه‌نى رێگه‌پێدراو بێت، ده‌توانێت بۆ یانه‌كه‌ى خۆى له تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان یارى بكات.
2- له یارى نێوان نه‌ورۆز و دهۆك له دوا گه‌ڕى خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردن و جنێودان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى دهۆك (رزگار عه‌لى) ژماره 3 بڕیاردرا:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى له وه‌رزى داهاتوو له هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى بكات.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یارى نێوان دهۆك و ئارارات له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى دهۆك بژار عابد، بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى، نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له پاڵه‌وانیه‌تى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان له گرووپى رانیه له یارى نێوان فێرگه‌ى هیوا و فێرگه‌ى رانیه، به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و وتنى قسه‌ى ناشیرین له لایه‌ن راهێنه‌رى فێرگه‌ى هیوا (شێرزاد محه‌ممه‌د)، بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز، واته وه‌رزى 2019/2020 له راهێنه‌رایه‌تى.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- له پاڵه‌وانیه‌تى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان له گرووپى دهۆك له یارى نێوان فێرگه‌ى پێرس و فێرگه‌ى گاره، به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن راهێنه‌رى فێرگه‌ى پێرس (سه‌برى سلێمان)، بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز، واته وه‌رزى 2019/2020 له راهێنه‌رایه‌تى.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• پله‌ى یه‌كه‌م / یانه‌ى شه‌قڵاوه.
• پله‌ى دووه‌م / یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ.
یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان ، پیرۆزبایی له هه‌ردوو یانه‌ى (شه‌قڵاوه و چه‌مچه‌ماڵ) ده‌كات ، به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020، به هیواى ئه‌وه‌ى له خولى یانه پلهیهكهكانیش دوو نوێنه‌رى جوان و ژماره‌یه‌كى قورسى خوله‌كه بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.