ئیدی كۆهین ، توێژه‌رو لێكۆڵه‌ری ئیسرائیلی رایگه‌یاند: چه‌كی ئاسمانی وڵاته‌كه‌م چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان له پارێزگاری ئه‌نبارو سه‌رسنووری سوریا بۆردوومان كردووه.
كۆهین كه به‌كه‌سێكی نزیك له‌بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل داده‌ندرێت، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی: ساڵی رابردوو هێزه‌كانمان چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان له ئه‌نبارو سه‌ر سنووری سوریا بۆردوومان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه له ئیسرائیل دوو دڵ نین له بۆردومانكردنی هه‌ر تیرۆریستێك له‌سه‌ر رووی گۆی زه‌وی و ئه‌مه‌ی دواتریش گه‌وره‌تره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.