رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی لەگەڵ کوڕێک کە خۆیشی ویستووە و دوای خۆکوشتنی کوڕەکە، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، كچه مێرمنداڵه‌كه خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشاره بە ناوی ”فایزە حەمزەپوور“ تەمەنی 14 ساڵ بووە و بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی ناوبراو لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی ویستووە، خۆی هەڵواسیوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه کوڕەكه‌ش بە ناوی ”س.ع“ کە فایزە خۆشی ویستبوو، 3 مانگ پێش هەر بەو هۆیەوە خۆی هەڵواسیبوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.