محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه عێراق ناچێته ژێر كاریگه‌ری ھیچ لایه‌كه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی پێشوازیكردووه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه عێراق په‌رۆشی ئه‌وه‌یه زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، بپارێزێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه داوه و، گوتوویه‌تی: "گرنگه به گفتوگۆ و دانوستان گرژییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و متمانه‌ش له نێوان ھه‌موو لایه‌نه‌كان دروست بێت".
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی گوتی: "عێراق رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه عێراق ناچێته ژێر كاریگه‌ری ھیچ لایه‌كه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.