له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ئومێد محمد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌رۆژانى تاقی كردنه‌وه گشتیه‌كانى قۆناغى 12 ئاماده‌یی راگه‌یاند
ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ، وه‌ك ساڵانی رابردوو به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه به راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزی و قۆپیه‌كردن.
ده‌شڵێت ، راگرتنی هێله‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی 12 ی ئاماده‌یی له شه‌شی به‌یانی تاكوو هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌بێت و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌و بڕیاره ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
به‌پێی خشته تاقیكردنه‌وه‌كانله 26-5-2019 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 16-6-2019 ، له‌و ماوه‌یه‌دا 7 رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كۆی ماوه‌ی راگرتنی كاته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گاته 17 سه‌عات و 30 خوله‌ك
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.