ئه‌رشه‌د حسێن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكیدا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی تانه‌كان دراویه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانا بۆ دانیشتنی ژماره ٦ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م.
گوتیشی: دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی كاندیده‌كان، ئه‌رشه‌د حوسێن گوتی: "كاندیده‌كان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نابن و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، لیستی سه‌رده‌م، لیستی ئازادی و پێكهاته‌كان ده‌نگ به به‌ربژێری پارتی ده‌ده‌ن.
گوتیشی: رێوره‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن ئه‌ویش به هۆی ئاماده‌كاری بۆ رێوره‌سمه‌كه و بانگهێشتكردنی میوانان كه بێگومان ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.