Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 22:19

به‌وێنه‌ .. هاتووچۆ : خه‌و لێکه‌وتنى شۆفێرێکى تاکسی له‌کاتى شۆفێری له‌شه‌قامدا ڕووداوی هاتووچۆی لێکه‌وته‌وه‌

هاتووچۆ باس له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى 5 ى 2019 ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس رایده‌گه‌یه‌نن ،  خه‌و لێكه‌وتنى شۆفێرێكى تاكسی له‌كاتى شۆفێریكردن له‌شه‌قامدا رووداوی هاتووچۆی لێكه‌وته‌وه‌ 


مقەدەمی هاتوچۆ جەلال ئەحمەد حەمەرەش، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌  به‌پێگه‌ى هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاندووه‌ ، پاش هێڵكاریی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ ده‌ركه‌وت شۆفێری تاكسیه‌كه‌ خه‌وی لێكه‌وتووه‌ بەوەش ئۆتۆمبێلەکە لەدەستی وەریگرتووە و وەرگەڕاوە


ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت  خۆشبه‌ختانه‌ له‌و رووداوه‌دا زیانی گیانیی نه‌بووه‌.

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.