له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایدهگهێنێت ، به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن
رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2019.5.26 لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات، هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌وجۆره و به‌كارهێنانی بۆ تهقادنی موروهكه، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن دروستده‌كات.
قایمقامیه‌تى سلێمانى ده‌شڵێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه به‌كارهێناوه و به‌ساغی له ده‌سكی ده‌مانچه‌كه دانراوه، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن ، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامی سلێمانی داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كڕینی ئه‌و جۆره یاریانه و له‌كاتی هه‌بونیدا له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.