Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 23:21

2 مێر منداڵ به‌په‌ت کۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێنا

ته‌مه‌نیان 17 ساڵ بووه‌
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  2  مێرمنداڵ لە شارەکانی هەرسین و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو  رایده‌گه‌ێنێت  مێرمنداڵێکی تەمەن 17  ساڵ لە ئاوایی”بەردە زەرد”ی بۆکان بە ناوی “مەسعود ڕەسوڵپور” خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌، مەسعود دوای ئەوەیکە داوای لە بنەماڵەکەی کردووە ماتۆرێکی بۆ بکڕن و بەقسەیان نەکردوە، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، لاوێکی دیكه‌ ته‌مه‌ن  17 ساڵان لە شاری هەرسین بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری هەرسین ناسنامەی ئەو لاوەی “ئارەش موحیبی” ڕاگەیاندووە  کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.