له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین له سیڤیا هه‌ردوو یانه‌ی ڤالنسیاو بارسلۆنه رووبه‌روی یه‌كتری بونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا یانه‌ی ڤالنسیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو بۆ جاری هه‌شته‌م له مێژووی خۆی جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه
له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی ڤالنسیا باشتر ده‌ركه‌وتن له خوله‌كی بیست‌و یه‌ك كیڤن گامیرۆ گۆلی یه‌كه‌می شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تۆمار كرد، له خوله‌كی سی‌و سێ رۆدریگۆ مۆرینۆ به لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی ڤالنسیا به دوو گۆل كۆتایی هات، له گێمی دووه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی یانه‌ی بارسا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه به‌لام ته‌نها لیۆنێل میسی توانی له خوله‌كی حه‌فتاو سێ گۆلێك تۆمار بكات
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات و یانه‌ی ڤالنسیا سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسای له‌م جامه راگرت دوای ئه‌وه‌ی له چوار سالی رابردوو نازناوه‌كه‌ی به‌رز كردبۆوه . یانه‌ی ڤالنسیاش له دوای وه‌رزی دوو هه‌زارو هه‌شته‌وه جارێكی تر به نازناوه‌كه شاد بۆوه‌و له نێو ئاهه‌نگی یاریزانانی جامه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.