له یاری كۆتایی جامی یانه‌كانی ئه‌لمانیاو له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی له به‌رلین هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و لایبزیگ رووبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه
یانه‌ی بایرن كه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندس لیگاشی به‌ده‌ست هێنابوو بۆیه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه ده‌ستی به‌یاری كردن كرد.
له خوله‌كی بیست‌و نۆ گۆلكاری یانه‌كه رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی گۆلی یه‌كه‌می یانه‌ی باڤاری تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له گێمی دوه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت كۆمانی نه‌مسایی بایرنی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له خوله‌كی هه‌شتاو پێنجیش رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات
یانه‌ی بایرن میونشن بۆ جاری نۆزده‌هه‌مین له مێژووی خۆی جامی یانه‌كانی ئه‌لمانیای به‌رز كرده‌وه‌و یاریزانان و هانده‌رانیش به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی خۆشیان گێرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.