نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، به كۆپته‌رێكی تایبه‌ت گه‌یشته بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ئه‌ویش بۆ په‌یوه‌ندیكردن به كه‌مپی ڕاهێنان و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه هه‌ڵبژارده‌كه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكای ئه‌مساڵ سازی كردووه، به‌مه‌ش نێیمار بووه نۆیه‌م یاریزان كه په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شقی سه‌ماكارانی سامبا ده‌كات، له‌كاتی گه‌یشتنی به بنكه‌ی ڕاهێنانی به‌ڕازیل، نێیمار ڕایگه‌یاند كه مكوڕه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و هه‌وڵیش ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌نجامێكی شایسته له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا تۆماربكه‌ن
نێیمار به کۆپته‌رێکی تایبه‌ت گه‌یشته بنکه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری شاری ڕیۆ دی جانیرۆ
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.