Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 19:53

لە رەبیعە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە ژماره‌یه‌ک قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ناو بازاری گوندی عه‌وێنات
کوردستان TV
100%

له‌ ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، پێنج كەس گیانیان له‌ده‌ستدا و هەشتی دیكەش‌ بریندار بوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و 13 کەس کوژران و برینداربوون.  

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی میدیا عێراقیەكان ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناو بازاری گوندی عه‌وێناتی سه‌ر به‌ ره‌بیعه‌ روویداوه و ژمارەی قوربانییەكانیش لەزیادبوونە بەهۆی سەختی برینەكانی بەشێك لەبرینداران‌.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.