وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرای دەكات رەزامەندی دراوە لەسەر پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
بەپێی راگەیاندراوێكی سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتوو هاتووه، ئاماژە بە هاتنەوەی رەزامەندی كراوە بۆ پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە.
دوای ماوەیەک چاوەڕوانی و هەبوونی گرفت لە رێنماییەکانی پلە بەرزکردنەوە به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابووری و شه‌ڕه داسه‌پاوه‌ی داعه‌شه‌وه ، دواجار پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه‌و، له یه‌كه‌م بڕیاریشدا لیستی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزو ئەیلولی 2016 گه‌ڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
لیستەکە وەک خۆی رەزامەندی لەسەردراوەو چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات پەخش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.