Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 19:10

لە شارەزوور کەسێکی تەمەن 56 ساڵ کوژرا

ئاسەواری سێ فیشەك بە سەرییەوە بووە
کوردستان TV
#7
100%

لە قەزای شارەزوور دەستڕێژی گوللـە لە هاوڵاتییەك كراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر 4:30 خولەك  تەرمی هاووڵاتییەكی 56 ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە، كە ئاسەواری سێ فیشەك بە سەرییەوە بووە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئەو هاووڵاتییە لەناو بازاڕی "هەڵەبجەییەكان" لە شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.