به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 3:15 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( م . خ . ك ) له‌دایك بووی 1934، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی فریاكه‌وتنی پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و ژنه له ماڵی خۆیاندا نه‌وتی كردووه به جه‌سته‌ی خۆیدا و خۆی سوتاندووه، كه به وته‌ی كه‌سوكاری باری ده‌رونی ناجێگیر بووه كه دایكی دوو كوڕ و سێ كچه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ده‌ستبه‌جێ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌وتاوانی پشده‌ر چونه شوێنی مه‌به‌ست بۆ كه‌شفكردن و هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
شایه‌نی باسه به پێی تۆماره‌كانی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌وه سێیه‌م ڕووداوی خۆسووتاندنی ئافره‌تانه له سنووری قه‌زای پشده‌ر تۆمار بكرێت كه به‌داخه‌وه هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕووداوی یه‌كه‌م سووتانی له %80ی جه‌سته‌ی ئافره‌تێكه به ناوی (( س . ع . م ) كه له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی مامۆستایه دایكی 3 منداڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینه له‌قه‌زای قه‌ڵادزێ، كه شه‌وی 25ی ئه‌م مانگه به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له حه‌مام به ئاگر سوتابوو، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكیش ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80% بوو به هۆی سه‌ختی سووتاویه‌كه‌ی پاش به‌ڕێكردنی بۆ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و له‌سه‌ر سكاڵای خێزانه‌كه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پشده‌ره‌وه ده‌ستگیر كرا.
ڕووداوی دووه‌م كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی 25ی 5 كچێك به‌ناوی ( ب . م . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی 26ی مانگ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.