Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 23:22

ته‌ندروستى : دەرمانێکی قەدەغەکراو لە کوردستان دەفرۆشرێت و بەکاردەهێنرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 5 ى 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌  ، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت  دەرمانێکی قەدەغەکراو لە کوردستان دەفرۆشرێتو بەکاردەهێنرێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  لە ساڵی 2000ەوە دەرمانی (دایئەتیلپڕۆپیۆن _ Diethylpropion) لەلایەن دامەزراوەی دەرمانی ئەورووپی (EMA) بەھۆی زۆریی کاریگەریی لاوەکی و تێکدانی باری دەروونیی بەکارھێنەر، لە بازاڕی دەرمان کشێندرایەوە و قەدەغەی فرۆشتن و بەکارھێنانی کرا".

ده‌شڵێت  دەرمانی دایئەتیلپڕۆپیۆن _ Diethylpropion لەساڵی 1959وە بە 25 میللیگرام، بەشێوەی دەرمانسازیی حەب لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) بۆ دابەزاندنی کێشی لەش پەسەند کراوە، بەڵام لەساڵی 2000 لە ئەورووپا قەدەغە کرا، ئەمەش بەھۆی تێکدانی باری دەروونیی بەکارھێنەر و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.

ئاماژەبەوەشده‌كات كه‌ دەرمانی دایئەتیلپڕۆپیۆن _ Diethylpropion میکانیزمی کارکردنی وەک ئەمفیتامینەکانە و (Sympathomemetic)ە، ھانی چالاککردنی سەنتەری سیستەمی دەمار دەدات، ھەروەھا ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.

 له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت  ئەو دەرمانە لەلایەن دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان KMCA ھیچ ڕێگەپێدانێکی نییە، بەڵام ڕۆژانە لە ھەرێمی کوردستان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەفرۆشرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.