ئه‌مڕۆدووشه‌ممه 27/5/2019 له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هه‌ریه‌ك له وته‌بێژ و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه بۆ روونكردنه‌وه‌و وڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به موچه‌و پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا رێكینخستبوو، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كانیدا، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه واباس ده‌كرێ له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت، له‌مباریه‌وه به به‌ڵگه‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش له به‌غداوه بۆ پێشمه‌رگه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رده‌م میدیاكان ، ده‌قی نوسراوێكی خوێنده‌وه، كه وڵامی بانكی ناوه‌ندی عێراقه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ، له‌و نوسراوه‌دا بانكی ناوه‌ندی عێراقی له وه‌ڵامی به‌دواداچونی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمدا نوسیویه‌تی: (ئاماژه به نوسراوتان (198) 26/5/2019 ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكو ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تتان).
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.