كاتژمێر 6:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ 2شه‌ممه ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ماركێتێكی شاری دهۆك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رز زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: ماركێتك له تاخی ماسیكێ به‌رامبه‌ر سه‌نته‌ری بلوسكای به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگری تێپه‌ربوو و سووتا.
ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك دوای ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
له‌باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه ماددی و گیانییه‌كانیشه‌وه ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه ته‌نها زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر ماركێته‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.