باران بارینی به‌خوڕ و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله له دیاربه‌كر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله روون ببێته‌وه.
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران بارین له سه‌رتاسه‌ری توركیا به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئاو له رووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رزبۆته‌وه. به هۆی مه‌ترسی روودانی لافاویشه‌وه ئاوی به‌نداوی دیجله به‌ردرایه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی روونبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله له دیاربه‌كر دوای 30 ساڵ.
مامۆستا له به‌شی زینده‌وه‌رناسی كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "دوای 30 ساڵ یه‌كه‌مجاره له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه هێنده روون ببێته‌وه ، پێشتر له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه قوڕاوی و لێڵ ده‌بوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.