له‌گه‌ری دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی جامی جیهانی لاوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و ژاپۆن له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ژاپۆنیه‌كان به‌كۆتاهات به‌سێی گۆڵی بێ وه‌ڵام، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و یه‌ك ژاپۆنیه‌كان له‌رێی یاریزان تایسی میاشیرۆ گۆلی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆڵێك به‌قازانجی ژاپۆن ته‌واوبوو
له‌گێمی دووه‌م ئاستی ژاپۆن باشتربوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو كیوسوكی تاگاوا گۆلی دووه‌می بۆ ژاپۆنیه‌كان تۆماركرد‌و ئه‌ركی مه‌كسیك له‌یاریه‌كه ئه‌سته‌م بوو، گوشاره‌كانی ژاپۆن بۆ سه‌ر گۆلی مه‌كسیك به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت تایشی میاشیرۆ گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنی تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژاپۆن به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانیشی بووه چوار خاڵ، هه‌رچی مه‌كسیكه به‌ته‌نیا خالێك له‌كۆتاخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.