وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی ڕاگەیاند و له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت .
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، له سبه‌ینێوه 28/5/2019 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: رۆژی پێنجشه‌ممه 30ی ئایار مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له داهاتی ناوخۆ و نه‌وت، مووچه‌یه‌كی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.