Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 19:53

فەڕەنسا له‌به‌رامبه‌ر دەسەڵاتی دادوەری عێراق هاته‌ ده‌نگ

سێ هاووڵاتیی فه‌ره‌نسی به‌ تاوانی داعشبوونیانه‌وه‌ سزا دراون
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ راگه‌یاندراوێكدا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌ تاوانی داعشبوونیانه‌وه‌ سزا دراون.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2019 لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە ئەو هاوڵاتییە فەڕەنسیانە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری عیراقدا دادگایی بكرێن، جگە لەوە هەرسێكیان لەماوەی دەستگیركردنیاندا لەلایەن كونسوڵگەری فەڕەنسا لە عیراق مافی پارێزگاریكردنیان هەیە وەك ئەوەی مۆڵەتی 30 رۆژیان پێبدرێت تا تانە لەبڕیاری لەسێدارەدانەكەیان بگرن.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش كردووە، هەنگاوی جددی دەگرێتەبەر لەگەڵ حكومەتی عیراق، تاوەكو چیدیكە بەغدا ئەو هاووڵاتییە فەڕەنسیانه لەسێدارە نەدات، كە تاوانبارن بەوەی لەگەڵ داعش شەڕیان كردووە.

لە كۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، پاریس دژی هەموو جۆرە لەسێدارەدانێكە، جا لە هەر شوێنێك بێت.

نیگەرانیی حكومەتی فەڕەنسا لەدوای ئەوە دێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، حكوومه‌تی عێراقی ئاشكرای كرد، سێ هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسی له‌سێداره‌ ده‌دات، كه ‌له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ داعش بوون.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.