Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:39

دوو کورد دەبنە پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا

لە چوارچێوەی دوو پارتی سوید و ئەڵمانیا
کوردستان TV
#7
100%


دوو ژنە پەرلەمانتاری کورد بەناوەکانی (ئەڤین ئینجیر) لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوید و (ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل) سەرۆکی لیستی پارت چەپی ئەڵمانیا توانیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی پێویست بەدەست بهێنن و بە فەرمی لە چوارچێوەی دوو پارتی سویدی و ئەڵمانیدا بچنە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا.

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپادا كە لە 23 تا 26 ئەم مانگە لە 28 وڵاتی ئەوروپی بەڕێوەچوو لەنێوان پێنج كاندیدی كوردی پارچەكانی كوردستان لەهەریەك لە ئەڵمانیاو سوید دوو كچی كورد بوونە براوەی ناو لیستەكانیان بۆ پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا.

ئەڤین ئینجیر چالاكوان و سیاسەتوانی كورد لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی كاندید كرد بوو، لەكۆی 20 كورسی كە بەر وڵاتەكەی توانی بكەوێتە ریزی پێشەوەی كاندیدە براوەكان و كورسییەك بەدەستبێنێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دلاوەر ئاژگەیی لە یەکێتیی ئەورووپا رایگه‌یاند: ئێمە پیرۆزبایی و پاڵپشتی لەو دوو ژنە پەرلەمانتارە دەکەین، بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی ئەورووپا .

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.