به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌ی كه ئه‌و ماده هۆشبه‌ره‌ی پێوه‌ی گیراوه به‌كاری هێناوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌كێكی جۆری كڵاشنكۆفی پێوه گیراوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له ڕه‌گه‌زی نێره و دانیشتوی شاری ڕانیه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 14 له یاسای نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.