Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:38

فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا چیای کوریسیان بۆردوومان کرد

به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گای په‌كه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گای په‌كه‌كه‌ چیای كوریسیان بۆردوومان كرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان قه‌زای پشده‌ر و ماوه‌ت.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ په‌كه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و باره‌گای له‌ قه‌ندیله‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ چیای كوریس و چیا و شاخه‌كانی قه‌زای ماوه‌ت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناوه‌ ناوه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچه‌ و ده‌ڤه‌رانه‌ بۆردوومان ده‌كه‌ن.

به‌هۆی دووره‌ده‌ستی و پچڕانی په‌یوه‌ندی به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ تا ئێستا زانیاری ده‌رباره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زاندراوه‌.

فازل عومه‌ر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.