وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه به‌شێكی دیكه له چەک و ته‌قه‌مه‌نیه له‌كاركه‌وتووه‌كانی له‌ناوبرد، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوو بوو.
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان بریتی بوون له، سەدان چەکی جۆری کلاشینکۆف و ژمارەیەک هاوەنی 81 ملم و60 ملم و هه‌زاران گولـله هاوەنی 81 ملم، كه له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه وه‌ك هاوكاری درابوون به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، به‌ڵام ئێستا دوای پشكنینیان، ده‌ركه‌وت كۆن بوونه‌و به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته له‌ناوببردرێن. به‌شێكی تری ته‌قه‌مه‌نیه‌كان بریتی بوون له 200000 هەزار گولـله ی تاپڕ، كه له‌ناوخۆی كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
عه‌قید ئەحمەد کۆچەر سەرۆکی لیژنەی لە ناوبردنی ئه‌و چەک و تەقەمەنیه له‌كاركه‌وتانه بە سەنتەری میدیای راگەیاند، لەگەڵ تیمێك له فەرماندەی هەندەسەی سەربازیی هێزەکانی زێرەڤانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی هەندەسەی زێرەڤانی هەستاین بە لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆری لە کارکەوتوو ، كه لە مەشجەبەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵگیرابوون و بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان لە سەر بوو
راشیگه‌یاند دوای ئەوەی کە فەرمانمان پێکرا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەزامەندی فەرماندەی زێرەڤانی و دوای سەیرکردنەوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانە له‌لایه‌ن هاوپەیمانان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکاریانە بە کەڵکی بەکارهێنان نه‌ماون و لەسەر رەزامەندی ئەوان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت لە وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هەندەسەی فەرماندەیی زێرەڤانیەوە له‌ناوبران.





دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.