له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 2 داواكراوی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب راگه‌یاند كه به‌ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی داواكراو بوون.
پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئه‌وه‌ی به‌نوسراوی ره‌سمی پۆلیسی ئاگادار كرایه‌وه كه 2 تۆمه‌تبار له‌پارێزگای به‌غداو شاره‌كانی باشووری عێراق چه‌ند تاوانێكی دزییان ئه‌نجامداوه‌و هاتونه‌ته سلێمانی، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه توانرا رۆژی 2019/5/27، دو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیس ده‌شڵێت ، تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (س، س، ح) له‌دایكبوی ساڵی 1997 و (س، ح، ر) له‌دایكبوی 1987 له‌ئێستادا به‌ندن‌و پاش گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان، ره‌وانه‌ی شاری به‌غدا ده‌كرێنه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوكات له‌قه‌زای كه‌لارو چه‌ند بنكه‌یه‌كی تر داواكراون به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.