بێنیامین ناتیانیاھو، سه‌رۆكی پارتی لیكۆد و سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ر و راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی ئیسرائیل، رایگه‌یاند ''ھێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی سه‌ر سووریا وه‌ڵامی به‌ئامانجكردنی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل بوو له لایه‌ن سوپای رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیادا بێنیامین ناتانیاھو له‌باره‌ی ھێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆسه‌ر سووریا روونكردنه‌وه‌ی داوه و رایگه‌یاندووه "ئیسرائیل نه‌ك ھه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی ھیچ ھێرشێك له ئه‌ستۆ ناگرێت، به‌ڵكو زۆر به‌توندی وه‌ڵامی ھه‌ر ھێرشێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
بێنیامین ناتانیاھو روونیكردووه‌ته‌وه كه سوپای رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ھه‌وڵیدا زیان به فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه له به‌رامبه‌ردا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ئێواره‌ی دوێنێ ھێرشیانكرده‌سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی له سووریا.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ئاژانسی ھه‌واڵیی SANA سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، بڵاویكردبووه‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی سه‌ربازییان له ناوچه‌ی خان ئه‌رنه‌به رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای قونه‌یتر رۆژئاوای سووریا بۆردومانكردووه و له ئاكامدا، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.