Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:38

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌لجیکا له‌ عێراق و ئوردن ده‌کات

به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/5/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن كرد، كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌.

له‌دیداره‌كه‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ و پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانی

هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

مه‌سرور بارزانی كاروچالاكییه‌كانی بالیۆزی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كان و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد به ‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عیراق و ئوردن، ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی به‌ هۆكارێكی ئه‌رێنی فره‌وانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان ناوزه‌دكرد و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ بواره‌ جیاكاند پشتیوانی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی مه‌سرور بارزانی خواست له‌ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.