Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:40

کونسوڵی فه‌ڵه‌ستین و هیندستان و سریلانکا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌ن

به‌68 ده‌نگ به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
#7
100%

كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن له‌ نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێت. هه‌روه‌ها كونسوڵی هیندستان له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نێچیرڤان بارزانی توانای دیپلۆماسی و ئابووری به‌هێزی هه‌یه‌ و بوونی نێچیرڤان بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ سوودی كوردستان و عێراقه‌. كونسوڵی فه‌خری سریلانكاش سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن له‌ نێچیرڤان بارزانی و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆی هیواخوازه‌ له‌ داهاتوودا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان بدرێت .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.