لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لێژنه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌ن خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، داوکارییەکانی خەڵک و ئەو نوسراوانەی کە ئاراسته‌ى لیژنەكه كرابوون گفتوگۆی چڕیان لەبارەوه كرا و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی رێکاری یاسایی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان خرایه روو.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.