له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28 ى 5 ى 2019 ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ئەو ھاووڵاتییانەی کە قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری دەیانگرێتەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە ژمارەیان 4 ھەزار و 132 کەسە، پاش چەند کۆبوونەوەیەکی ئەو لێژنەیەی کە لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر پێک ھێنراوە، بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە بڕیارێک درا.
شارەوانی ھەولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، کە لە کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 29/5/2019، لە ناو باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ئەو پارچە زەوییە 200 مەترییەی، کە وەکوو قەرەبوو بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی کە پێشتر ناویان ھەبووە لە لیستی کرێچییەکانی گوندی کۆری وەکوو لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان ھاتووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.