Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 01:12

جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی كوردستان وهەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد وهیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی تازەی بۆ سەركردایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بۆ قۆناغێكی تازەی سیاسی.
د.بەشیر لە نامەی پیرۆزباییەكەی دا دەڵێت : متمانەیەكی تەواومان هەیە بەوەی سەرۆكایەتی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر دەبینێت بۆ بونیادنانی پەیوەندیی پتەو وباشتر لەنێوان هەموو حزب ولایەنە سیاسیە كوردستانیەكان ونزیكتركردنەوەی بیر وڕا وبۆچوونەكان لەسۆنگەی باوەڕی بوون بە یەكڕیزی ماڵی كورد ویەكخستنی وپێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

هەروەها گوتی   نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی چەندین ساڵەی بەردەوامی لەسەرۆكایەتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە وبێگومان رۆڵ وكاریگەری سیاسی بەڕێزیان لەسەر ئاستی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین لە بەڕێزیان كار بۆ زەمینەسازی پێویست بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە وپرسە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا وهەولێردا ماون هەروەها بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان وهێزە سیاسیەكانی دیكەی عیراق ، هیوادارین ئاشتی وئاوەدانی لە كوردستان وهەموو عیراق بەرقەرار بێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.