Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:38

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر کرد

سڵاوی سەرۆك مەحموود عەباسی بە سەرۆك بارزانی گەیاند
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد، لە دانشتنێكدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە 28ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر سڵاوی سەرۆك مەحموود عەباسی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیریی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا هەبوو.

هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.