Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 02:04

باڵیۆزی EU: جێی داخە سیاسه‌تی ناوخۆیی حزبێک ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە جێی داخە سیاسەتی ناوخۆیی حزبێک رێککەوتن دەخاتە بەر مەترسی.

ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، متمانەی بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان بەخشی.

دوای هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رامۆن بلێکوا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، رامۆن بلێکوا وێڕای پیرۆزباییکردن لە نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”هەنگاوێکی گرنگە“ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

رامۆن بلێکوا ئاماژەی بە داخی خۆی لە دەنگنەدانی فراکسیۆنی یەکێتی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، ”جێی داخە سیاسه‌تی ناوخۆیی حزبێك ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ توافوق هه‌یه“‌.

هەرچەندە پێشتر سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتی رێککەوتبوون، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی لە دانیشتنی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، نەکرد.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.