له پهیامێكدا سهرۆكى ههڵبژێردراوى ههرێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى كه ئاراستهى راى گشتى و لایهنه سیاسى كانى ههرێمى كوردستانى كردووه، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆى بۆ متمانه پێدانى ، جهختى لهوهكردۆتهوه سەرۆکایەتییی هەرێم چەتری یەکڕیزی و کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانی دەبێت.
ئهمهش دهقى پهیامهكهى سهرۆكى ههڵبژێردراوى ههرێمى كوردستانه
وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ پەرلەمانی کوردستانی بەڕێز، کە ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان متمانەیان پێدام، سەرجەم کوردستانیانی ئازیز دڵنیا دەکەمەوە کە سەرۆکایەتییی هەرێم چەتری یەکڕیزی و کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانی دەبێت بە جیاوازیی بیر و بۆچوونەکانیانەوە، لە پێناوی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئارامیی گەلی کوردستاندا.
کوردستانیانی خۆشەویست
ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافەکانی تاک و کۆمەڵگه، ئامانجی سەرەکیمان دەبێت بە گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگ لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستووردا، هەروەها پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و بەردەوامیدان بە بەهێزکردنی پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
هەرێمی کوردستان موڵکی هەموو کوردستانیانە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، سەرۆکایەتی هەرێمیش سەکۆی ئیرادە و خواست و مافەکانیان دەبێت بەبێ هیچ جیاکاری و پەڕگیرییەک. بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوامیدان و خێراکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم لە لایەنە بەشداربووەکانی دەخوازێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
٢٨/٥/٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.