وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له به‌ڕێز مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌یندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز چاوش ئۆغڵو پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزیانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته نوێكه‌یدا بۆ به‌ڕێزیان خواست و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیشی دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی به‌ڕێز چاوش ئۆغڵوی كرد بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ی و هیوای زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.