Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:59

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و کۆنسوڵی گشتیی لە هەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن

بەریتانیا هەمیشە پەیوەندی باشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەبووە
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2019، بە دەنگدان لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن، پەیوەندییەکان باش بووە و پتەوتریشی دەکەن.

جۆن ویڵکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد و رایگه‌یاند: خۆشحاڵم بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم، پێویستە کورد و عیراقیییەکان لەگەڵ بەریتانیا هاوکار بن تاوەکو بتوانین هەلەکانی بەردەممان بە باشترین شێوە بقۆزینەوە.

لە پەیامێکی دیکەشدا مارتین وار، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم کە ئێستا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە وەکو سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عیراق هەڵبژێردراوە. بەریتانیا هەمیشە پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی هەبووە، من متمانەی زۆرم هەیە کە پەیوەندی باشتریشمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەبێت.

مارتین وار ئاماژەی بەوە کردووە ئەوەی زۆر پێویستە لە کاروبارە هەرێمییەکان، کاروباری ئابوری، سیاسی و دیپلۆماسی بریتییە لە گفتوگۆ و سازشکردن، پێمانوایە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هەموو ئەو تایبەتمەندیانەمان لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی-دا بەدیکردون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.