Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:54

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

"به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین. له‌ ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغی سه‌خت و دژواری جیاجیادا تێپه‌ڕ بووه‌و له‌و قۆناغانه‌دا به‌ڕێزتان وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌، رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌تان له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌و سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامدا هه‌بووه‌.

ئێستاش به‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین وه‌ك چۆن له‌ رابردوو به‌ڕێزتان نمونه‌ی سه‌ركه‌وتووی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی له‌ بڕیاردان بوونه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌ سه‌خته‌كان، له‌ ساڵانی داهاتووش هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزتان هه‌نگاوی جیدی بنرێت بۆ چاكسازی و چه‌سپاندنی یاساو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌ پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان".

دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری

29\5\2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.